حکوومەتا هەرێما كوردستانێ 3 هەزار و 263 ئێزيدی ژ دهستێ داعش رزگارکرينه
كوردستان تيڤى:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وه تاوهكو ئێستا 3 ههزار و 263 ژن و كچی لە ژێر دهستی داعش رزگار کردوون،بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ژێر دەستی داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدی رایگەیاند: داعش بە دڕەندەترین شێوە کچ و ژنانی کوردی ئێزدی ئەشکەنجە داوە و ئایین و زمانی گۆڕیون.
ههروهها بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ژێر دەستی داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدی گوتی: بە هەوڵ و ماندوو بوونەکانی نووسینگەی رزگار کردنی رفێندراوانی ژێر دەستی داعش، کە ئەو نووسینگەیە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرێندراوە تا ئێستا 3 ههزار و 263 کوردی ئێزدی کە زۆرینەیان کچ و ژنن لە ژێردهستی داعش رزگار کراون، هەموو ئەوانەی رزگار کراون بە دڕەندەترین شێوە لەلایەن داعشەوە ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
قاییدی ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق کارئاسانی بکات بۆ رزگار کردنی ئەو کچ و ژنانەی داعش رفاندوونی، بەڵام بەداخەوە جگە لە بەڵێن هیچ کردارێکمان نەبینی.
تعليقات