ڤه‌كۆله‌ره‌ك هه‌زاران به‌لگێن تا‌وانێن داعش دژى كوردێن ئێزیدی كۆم دكه‌ت
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چوار سالە لێكۆڵەرێكی كوردی ئێزدی بەڵگە و دیكیۆمێنتی پێویست بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش بەرامبەر كوردانی ئێزیدی كۆده‌كاته‌وه. ئەو لێكۆڵەرە تا ئێستا توانیویەتی ھەزاران بەڵگە بەدەست بھێنێت و چەندین ئاماری گرنگی زیانلێكەوتووانیشی كۆكردوونەتەوە، ئەو دەڵێت: بە بەڵگەوە 1519 كوردی ئێزیدی لە لایەن داعشەوە شەھیدكراون و تا ئێستاش 76 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
هه‌ر له به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌یدا، داود خه‌تاری كه‌ناوی ئه‌و لێكۆڵهرهیه، به‌شه‌و و به‌ڕۆژ له‌ناو كه‌مپه‌كانی ئاواره ئێزیدییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت, بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامیداون، به ده‌نگ و ره‌نگ تۆماریان بكات و بیانكات به به‌ڵگه و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بیانپارێزێت.
تائێستاش توانیویه‌تی سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكات، كه رێكخراوی داعش تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له دژی كوردانی ئێزیدی لێی ئه‌نجامداون. به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و لێكۆڵه‌ره له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
تعليقات