ئاماره‌كا نوو ده‌رباره‌ی كۆمكوژيا ئێزيدیان هاته‌ به‌لاڤكرن

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دواین ئامار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئیزدییه‌كان كه‌ مانگی ئابی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ دژی كوردانی ئێزدی ناوچه‌كانی شنگال ئه‌نجامدرا، تا ئێستا 7400 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش.

به‌گوێره‌ی ئامارێك كه‌ داوود موراد خه‌تاری، توێژه‌ری مێژوویی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی قوربانیانی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان به‌ ده‌ستی داعش، تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ 7400 كه‌س و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه‌ بگاته‌ 9000 كه‌س.

ئه‌و توێژه‌ره‌ مێژووییه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندابووه‌ تۆماری بكه‌ین و ده‌ستمان پێی رابگات، تا ئێستا 7400 كه‌سن، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامین له‌ تۆماركردنی ناوی دیكه‌ و پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

ئاماره‌كه‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر قوربانییه‌كان تۆمار ده‌كات وه‌ك (ناوی سیانی، له‌دایكبوون، ره‌گه‌ز، گوند و كۆمه‌ڵگاكه‌ی، هۆزه‌كه‌ی، مێژووی رفاندنی، مێژووی شه‌هیدبوونی، مێژووی رزگاربوون، شوێنی تاوانه‌كه‌، وێنه‌ی قوربانییه‌كه‌).

رۆژی 3/8/2014 چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال و داگیریان كرد و هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانی ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌ و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بێسه‌ر و شوێنن.



تعليقات

المشاركات الشائعة