په‌رتۆكا (لیلی و لیالی الالم) هاته‌ به‌لاڤكرن

باسنيوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1/2018، بە چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بنکەی لالش/ھەولێر، لە ژێر دروشمی (تا دونیا ئازارەکانی ئافرەتە رفێندراوەکانی ئێزدی لەبیر نەکات) رێوڕەسمی پێشکەشکردنی کتێبی (لیلی و لیالی الالم)،بۆ نووسەر خالید تەعلۆ، ساز کرد.

کتێبی (لیلی و لیالی الالم)، لەلایەن خالید تەعلۆ قائیدی، نووسەر و توێژەر نووسراوە، باس لەبەسەرھاتی خوشکێکی خۆی دەکات، کە چۆن لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندراوە، دواتر تا ئازادکردنی زیاتر لە ھەشت جار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.

خالید تەعلۆ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "نووسینی کتێبێک، کە خوشکێک باس لە ئازارەکانی خۆی بۆ برای بکات، زۆر گرانە، بەڵام ئامانج لەو نووسینە ئەوەیە، کە ھەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێ کە چۆن ئێزدییەکان رفێندران و چ کارەساتێکیان بەسەرھات، بۆیە پێویستە ئەو کارەساتە بە جینۆساید بناسرێت".

لەیلا تەعلۆ، بۆ (باسنیوز)، گوتی: "گومانی تێدانییە، کە ئازادبوونم لەدەست تیرۆریستانی داعش ھەستێکی خۆشە، بەڵام ئەو ھەستە بەردەوام نییە، کە گشت خانەوادەم و چەندان خوشکی ئێمە ھەر لە دەست داعش ماون، بۆیە چاومان لە رزگارکردنی ئەوانە، چونکە تائێستا کچانی ئێمە لە سووریا کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت".

جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێویستە ھەوڵ بۆ ئەوە بدرێت، کە ئەوانەی لەدەست داعش ماون رزگار بکرێن، دەشڵێت: "تاکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کارەساتە بێ دەنگ بێت؟".



تعليقات

المشاركات الشائعة