پێشنیازا دامەزراندنا دادگه‌هه‌كا تایبەت بۆ تاوانێن داعش ل ھەمبەر كوردێن ئێزيدی هاته‌ كرن

هەولێر-KDP.info-
 بەرپرسێكی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە ھەوڵی ئەوەدایە دادگایەكی تایبەت بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش لە ھەمبەر كوردانی ئێزدی دابمەزرێت.

لە 2014ـدا تیرۆریستانی داعش پەلاماری ناوچەی شنگالیان دا و ژمارەیەكی بەرچاو لە كچ و ژنی ئێزدی رفێندران و دەیان ھەزار كەسیش ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوون، (فوئاد عوسمان)، گۆتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوای ئەو كارەساتەی داعش بەسەر كوردانی ئێزدیدا ھێنای و چەندین تاوانی قێزەون و دڕندانەی لە ھەمبەر ھاووڵاتیان ئەنجام دا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین بەڵگە و دۆكیومێنتی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی تاوانەكانی داعش بە جینۆساید بناسێندرێن، بەڵام بە ھۆی ئەوەی عێراق ئەندام نییە تێیدا، دادگای باڵای تاوانەكانی نێودەوڵەتی ئامادە نییە كەیسی كوردانی ئێزدی وەربگرێت".

داعش بە دڕندەترین گرووپی تیرۆرستی لە جیھاندا دادەنرێت و دوای سێ ساڵ شەڕكردن، لەلایەن پێشمەرگە و ھاوپەیمانانەوە توانرا تێك بشكێنرێن، چاودێرانیش پێیان وایە لە رووی فیكرییەوە داعش ھێشتا ھێزێكی كاریگەرە لە عێراقدا، وەك (عوسمان)ـیش ئاماژەی دا، "وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بەردەوامە لە ھەوڵەكانی و پێشنیاز كراوە رێگەیەكی دیكەی یاسایی ببیننەوە بۆ ئەوەی تاوانەكانی داعش لە ھەمبەر كوردانی ئێزدی بە جینۆساید بناسێندرێن و، لەم چوارچێوەیەدا پێشنیاز كراوە دادگایەكی تایبەت دابمەزرێت ھاوشێوەی ئەو دادگایەی بۆ (رەفیق حەریری) دامەزرابوو، تا كار بۆ ئەوە بكات ھەموو ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە خەڵكی سڤیل و كوردانی ئێزدی كراون، بە جینۆساید بناسێندرێن".

تعليقات

المشاركات الشائعة