مەحما خەلیل: شانەيێن نڤستى يێن تیرۆرێ ل شنگالێ دروست بووينە و بووينه‌ مه‌ترسى بۆ خه‌لكێ

شنگال-KDP.info-
 قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، بە هۆی حەشدی شەعبی و زۆریی هێز لە نێو شنگالدا ئێستا شانەی نوستووی تیرۆریستی دروست بوونە و بوونەتە مەترسی بۆ خەڵک.

لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە و بەدەستەوەدانی کەرکووک بۆ حەشدی شەعبی، کە  لە لایەن باڵێکی لایەنێکی کوردستانییەوە ڕێگەیان بۆ کرایەوە، حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمشدا گرت .

ئەمڕۆ ٢٧-١٢-٢٠١٧، (مەحەما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەبەر هەبوونی ژمارەیەکی زۆر هیزی ناشەرعی و نەبوونی چاودێری ئەمنی شانەی نووستوو پەیدا بوون و بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال.''

دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، خەڵکی ئەو شارە لە سەرجەم کەمپەکانی پارێزگای دهۆک خۆپێشاندانیان لە دژی حەشدی شەعبی کرد و داوای ئەوەیان کرد ئەو هێزە ناشەرعییە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن.

(مەحەما خەلیل) گوتی: ''بە هۆی ئەو هێزانەوە کە ناتوانن ژیانی خەڵک بپارێزن و شەرعی نین و خەڵکی شنگالیش بڕوایان بەو هێزانە نییە، کە لە نێو شنگالن و ئەوان ڕێگایان بۆ ئەو کەسە تیرۆرستیانە خۆش کردووە، کە بگەڕێنەوە نێو شنگال.''

قایمقامی شنگال دەشڵێت: ''حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پەکەکە لە سنووری سووریاوە ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە و ئەمەش ترس و دڵەراوکێیەکی گەورەی لە لای خەڵکی شنگال دروست کردووە.''

تعليقات

المشاركات الشائعة