ئەندامهكێ ئەنجوومەنێ پارێزگهها مووسل: 62 گۆڕێن بكۆم ل شنگالێ هاتينه ديتن
خەندان-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، تا ئێستا 62 گۆڕی بەكۆمەڵ لە لایەن لژنەیەكی تایبەتی حكومەتی عێراقەوە لە شەنگال دۆزاونەتەوە.
خدر ئلیاس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەخەندان-ی رایگەیاند، "لیژنەیەكی تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە حكومەتی عێراقەوە هاتوونەتە قەزای شەنگال بۆ دەستنیشانكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و تا ئێستاش 62 گۆڕیان دەستنیشانكردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پێشبینی دەكەن تەرمی زیاتر لە 1000 كەس لە ناو ئەو گۆڕانەدا هەبن، لە كەسی بەتەمەن و رەگەزە جیاوازەكان.
3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەرقەزای شەنگال و دەوروبەری، ژمارەكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێزدی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە شەهیدكران، ژمارەیەكی زۆر كچ و ژن و منداڵی ئێزدی فڕێنراون تا ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار كەس دیارنییە.
تعليقات