کچه‌كا كوردا ئێزيدى ژ ده‌ستێ داعش هاته‌ رزگاركرن

رووداو - دهۆک 
کچێکی 14ساڵی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگارکرا و گەیشتەوە دهۆک، پێشتر چەکدارانی داعش 10 جار کڕین و فرۆشتنیان پێکردبوو.

مەیادە رەشۆ، خەڵکی گوندی سیبا شیخ خدرە و لە رۆژی 3-8-2014 لەگەڵ 11 کەسی خێزانەکەی بەر پەلاماری داعش کەوتوون هەر ئەو کات لە هەمویان دابڕێنراوە، ئێستا کە خێزانەکەی تەنیا ئەو رزگاری بووە.

مەیادە نزیکەی 10 جار لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کڕین و فرۆشتنی پێکراوە، دواجار لە رەققە بووە و لەوێش بەرەو مەیداین لە پارێزگای دێرزوور براوە، نووسینگەی رفێنراوان لە مەیادین رزگاریان کرد. 

مەیادە تاڵی و مەینەتییەکی زۆری بە دەست چەکدارانی خەلافەتەوە چێشتووە، برسیکراوە، سووکایەتیان پێکردوە بە ئەندازەیەک مووی سەری سپی بوون، ئێستا لە کامپێکی دهۆک لە ماڵی کوڕە مامێکی باوکی دەژی.

ئەو کچە لە بارێکی دەروونی خراپدایە رۆژانە خۆی لەگەڵ کۆترەکانی کامپدا خەریک دەکات و دەڵێت، بیری دایک و خوشکەکانم دەکەم و یاری لەگەڵ کۆترەکان دەکەم.

زۆربەی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە دەستی داعش منداڵن، تاوەکو ئێستا هەزار و 728 منداڵ رزگار کراون و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

تعليقات

المشاركات الشائعة