بەشه‌ك ژ قاچاخچیان دراڤێ رزگارکرنا کوردێن ئێزيدی دبەن

رووداو - دهۆک
کوردانی ئێزدی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسوکارانەیان کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون، هەندێکجار پارەیەکی زۆر دەدەنە ئەو قاچاخچییانەی کە دەتوانن کەسوکاریان رزگار بکەن، کەچی بەشێکیان پارەکانیان بردووە و نەگەڕاونەتەوە.

پێدانی پارە بەو قاچاخچییانە لەکاتێکدایە لە دهۆک نووسینگەی تایبەت بە رزگارکردنی کوردانی ئێزدی هەیە و، پارەی رزگارکردنیشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێت.

بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەت بە رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دەڵێ "ئەو خەڵکە ئەو هەنگاوەیان بە بێ پرسی ئێمە هاویشتووە و، پارەیان بە قاچاخچییەکان داوە". 

فەرحان خەلەف یەکێکە لەو کەسانەی فێڵی لێکراوە و پارەکەی لێ دزراوە. ئەو ویستوویەتی کوڕە تاقانەکەی لەدەستی داعش رزگار بکات و بیگەڕێنێتەوە، بۆیە پێنج هەزار دۆلاری بە قاچاخچی داوە، بەڵام قاچاخچییەکە پارەکەی بەدەستگەیشتووە و کوڕەکەی نەگەڕێنراوەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة