ئێزيدی مه‌زارگه‌هێن خۆ ئاڤه‌دان دكه‌ن
وشه:
له كاتێكدا داعش زیاتر له 30 مه‌زارگه‌ی لێ وێران كردن، به بۆنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سێ مه‌زارگه له به‌عشیقه به به‌شداری سه‌تان كه‌سایه‌تیی، ئێزیدییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا.
دوای داعش، هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێزیدییه‌كان ده‌ستی پێ كرد و یه‌كه‌م سێ مه‌زارگه‌ش له شارۆكه‌ی به‌عشیقه كه 12 كم ده‌كه‌وێته باكوری ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كه‌سایه‌تییه ئێزیدییه‌كانیش به‌و بۆنه‌وه‌یه ئاهه‌نگێكیان ساز كرد.
داعش كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ناوچه‌كانی ئێزیدییه‌كانی داگیر كرد، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌دا 30 مه‌زارگه و په‌رستگه‌ی ئێزیدییه‌كانی وێران كرد، هاوكات زیاتر له حه‌وت هه‌زار ژن و كچ، پیاو منداڵی ئێزیدی له شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رفاندن كه تا ئێسته چاره‌نووسی به‌شێكی زۆریان دیار نییه.
له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ناوچه ئێزیدییه‌كان، داعش سێ هه‌زار ئێزیدی كوشتن و زیاتر له پێنج هه‌زاری لێ رفاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر هه‌زار و 500 كچ و ژن كه دواتر له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كردن.
به‌هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی تر، نزیكه‌ی 400 هه‌زار ئێزیدی ئاواره‌ی دهۆك و ناوچه‌كانی تر بوون.
دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوردستان، تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ته‌رخان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ دووباره بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زارگه و په‌رستگایانه‌ش كه شوێنی پیرۆزی ئێزیدییه‌كانن و نزا و خواپه‌رستی خۆیانیان لێ ئه‌نجام ده‌دا.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌عشیقه له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ مه‌زارگه‌یه ده‌ڵێ، به به‌شداری خه‌ڵكی به‌عشیقه و به‌حزانێ، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له كه‌شێكی پڕ ئیمانی و ده‌فلێدان به به‌شداری گه‌نجانی پیرۆز و بۆنی بخوور، رایاتی رۆژمان له‌سه‌ر گومه‌زی مه‌زارگه‌كان جێگیر كرد.
ئیبراهیم به‌حزانی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌عشیقه ده‌ڵێ، گومه‌زه‌كانمان جارێكی تر ده‌دره‌وشێنه‌وه، رۆڵی یه‌كه‌م و كۆتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی گه‌نجانی به‌عشیقه و به‌حزانی كه رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان كه ماوه‌ی ساڵێكی خایاند.
به‌ڵام شاكر ئێزیدی ده‌ڵێ، هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنی مه‌زارگه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و به هه‌وڵ و كۆششی گه‌نجان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك ده‌كات دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی تێچووی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، بڕیار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان ده‌درێت.
ئێزیدییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه و په‌رستگه ئاینییه‌كانیان، كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاشته‌وایی و ناوه‌خۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، كه شاره‌زایانی یاسایی و رۆشنبیران و ئه‌دیب و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی ئێزیدی تێیدا به‌شدار بوون. له كۆنگره‌كه‌دا به‌ربه‌سته یاسایییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان باس كران كه كاریگه‌ری دروست كردووه له‌سه‌ر ئاشته‌وایی ناوه‌خۆی ئێزیدییه‌كانیش، بۆیه پێویست ده‌كات بنه‌مای دادگه‌ری ره‌چاو بكرێت و دان به كه‌رامه‌تی تاكه‌كان بنرێت و دانیش به تاوانه‌كاندا بنرێت به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی لێپرسینه‌وه كرا به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ تاكه‌كان به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر لاوازن و پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت گه‌ره‌نتی بدرێت كه ژنان و ئه‌وانه‌ی په‌راوێز خراون، رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بێت له گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادگه‌ر و رێز له یاساگیراو.
له كۆنگره‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقیش كرا كه په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێزیدییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
مه‌زارگه‌ی پیر بۆب له به‌حزانی، به حه‌وت ملیۆن دینار نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌حزانی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی راگه‌یاند و ته‌نیا حه‌وت ملیۆن دینار كۆ كرایه‌وه، به‌ڵام به هه‌وڵی گه‌نجانی ناوچه‌كه كه به خۆڕایی كاریان له مه‌زارگه‌كه كرد، كارئاسانی زۆری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كه دروست كرد.
ئێزیدی كه ئاینێكی كۆنی كورده و ژماره‌ی پێڕه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی دنیادا ده‌گاته ملیۆنێك كه‌س كه نیوه‌ی زیاتریان نیشته‌جێی خاكی خۆیانن له باشووری كوردستان له شار و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانی شێخان، شنگال، به‌عشیقه، سمێل و زومار و ئه‌لقووش و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه.
سه‌رچاوه/ ئیلاف
تعليقات