360 هەزار کوردێن ئێزيدی ئاوارەنه و 100 هەزار چووينە دەرڤهى وهلاتى
رووداو - کەمپی شاریا
زیاتر لەنیوەی کریستیانەکانی باشووری کوردستان و عێراق ئاواربوون، هەروەها رێژەی 80%ـی کوردانی ئێزدیش لەباشووری کوردستاندا بەهەمان شێوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و لە ئاوارەییدا دەژین، ئەوان دەڵێن: دوای هێرشی حەشدی شەعبی هیوایان بە گەڕانەوە نەماوە و، روو لە دەرەوەی وڵات دەکەن.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی کریستیانەکان: لە کۆی 400 هەزار کریستیان، 150 هەزاریان ئاوارەبوون و 50هەزاریان بەرەو وڵاتانی دیکە کۆچیان کردووە، هاوکات لەکۆی 550 هەزار کوردی ئێزدی 360 هەزاریان ئاوارەن و 100 هەزار کوردی ئێزدیش دیکەش چوونەتە دەرەوەی وڵات.
وهحید عهبدولغهفور، ئاوارهیەکی كریستیانە و لە کەمپێکی دهۆک نیشتەجێیە، ئەو دەڵێ "ئێمە لەلای راستی موسڵەوە هاتووین. لای راستی موسڵ هەمووی وێرانکراوە، هەموو خانووەکان رووخاون، بچینە کوێ؟ نابێت رەوشەکە وا بەردەوام بێت، ئەگەر ئارامی بۆ ئێمە دەستەبەر ناکەن، با رێگەیەکمان بۆ بکەنەوە تاوەکو کۆچبکەین، چونکە ئەوە رەوش نییە کریستیانەکان لە عێراقدا تێیدا دەژین. خوا لە هەرێمی کوردستان رازی بێت، ئەوە چوار ساڵە ئێمەیان لێرەدا حەواندووەتەوە".
جگە لە کریستیانەکان هەروەها زیاتر لە 80%ـی کوردانی ئێزدیش دەربەدەر بوون، هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکانیان هیوای بە گەڕانەوە نەهێشتوون، یەکێک لەو ئاوارە کوردە ئێزدییانەش فەقیر سەبرییە، کە دەڵێ "ماڵەکانمان، ناوچەکانمان و کچەکانمان لەدەستی دوژمنانماندان، ئامۆزاکانی منیان کوشتن و هەندێکیان دەستگیرکردن و بۆخۆیان بردن. ئێمە پێویستیمان بە هاریکاریی نێودەوڵەتییە، دەمانەوێت پارێزراو بینن، یان بمانبەنە دەرەوەی وڵات".
تعليقات