ژماره‌كا گرتيێن کوردێن ئێزيدی ل سووريا هاتنه‌ رزگاركرن

شنگال-KDP.nfo-
 بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێت، ئەمڕۆ لە سووریا شەش کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران.

(حوسێن قاییدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە بەردەوامیی ھەوڵەکانیاندا بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، خۆشبەختانە ئەمڕۆش توانیان لە سووریا ئافرەتێک و چوار منداڵی خۆی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

(حوسێن قاییدی) دەڵێت: ''ڕزگرکردنی ئەو شەش کەسە بە ھاوکاریی ئەو تۆڕانە کراوە، کە لە سووریا ھاوکاریی ئێمە دەکەن و ئێستاش ئەو شەش کەسە بە کەسوکاریان شاد بوونەتەوە. مژدە بێت لە سەعاتەکانی داھاتوودا خەڵکی دیکەش ڕزگار دەکەین.''

(قاییدی) باسی لەوەش کرد: ''تا ئێستا سێ ھەزار و ١٥٦ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار و٢٠٠ کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون.''

تعليقات