ئێزدیێن ئه‌لمانیا نامه‌یه‌ك گه‌هانده‌ مێركل


ئه‌ڵمانیا-KDP.info-
 كه‌سایه‌تیه‌كی ئێزدی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، وه‌كو ماڵی ئێزدی له‌ ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كمان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پێشكه‌ش به‌ (ئه‌نجیلا مێركل)  كردووه‌ و، داوای پشتگیری كردنی كوردستانی لێ ده‌كه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ.

(حه‌سه‌ن قه‌وال ڕه‌شید) كه‌سایه‌تی ئێزدی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ‌بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم وه‌كو ماڵی ئێزدی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نامه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ خاتوو (ئه‌نجیلا مێركل) ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد."

له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌شه‌وه‌ (حه‌سه‌ن قه‌وال) گوتی، "له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كوردستان رۆژی 25-ئه‌یلوول بڕیاری دا و گه‌لی كوردستان له‌ سه‌دا 92،7 ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، وه‌كو ماڵی ئێزدیش له‌ ئه‌ڵمانیا داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتگیری له‌ كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپاش بكه‌ن پشتگیری كوردستان بكه‌ن و به‌ ته‌نیا كوردستان جێ نه‌هێڵن، چونكه‌ كوردستان زۆر پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا ده‌ژین و بۆته‌ وڵاتی پێكه‌وه‌ژیان و ده‌مانه‌وێش  وه‌كو خۆی بمێنێ و ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ."

تعليقات

المشاركات الشائعة