بەرپرسی نووسینگەی رفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ژوورێكی عەمەلیات بۆ رزگاركردنی كچانی كوردی ئێزدی ئەوانەی ئێستا لە دەستی داعشدان، بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاكردنی شارۆچكەی حەویجە پێك هێنرا.
(حوسێن قایدی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ژوورێكی عەمەلیات بۆ رزگاركردن و پێشوازیكردن لە كچانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش پێك هێندراوە كە لە نزیك ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجەوە دەست پێ دەكات و، نووسینگەكەمانیش بە هەموو شێوەیەك ئامادەكاریی خۆی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە كردووە".
(قایدی) دەشڵێ، "لە كاتی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی تەلەعفەردا پێشبینمان دەكرد ژمارەیەكی زۆر كوردی ئێزدی رزگار بكرێن، كەچی وا دەرنەچوو، چونكە هێزە عێراقییەكان هاوكارییان نەكردوون و تەنیا ٢٥ كەس لەو ئۆپەراسیۆنەدا رزگار كران".
تعليقات