نوونەرێ ئێزدیان ل پەرلەمانێ کوردستانێ ڤیدیۆ کلیپه‌ك بۆ پشته‌ڤانیا سەربەخۆیا کوردستانێ بەرھەم دئینت

باسنیوز:
پەرلەمانتار و نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداریی چەند ھونەرمەندێکی ئێزدی و تیپێکی ھونەری، گۆرانییەک لەسەر سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق و بە ناوی (ڕیفراندۆم)، بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کردەوە.
پارێزەر نێچیرڤان شێخ شامۆ، یەکێک لە ریَِکخەر و ئامادەکارەکانی گۆرانییەکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ راگەیاندنی وادەی دەنگدان بۆ سەر‌بەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، کە لە 25ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، لای خۆمان ئەوەی لە توانامان بێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەیکەین، بۆ سەرخستنی ئەم ھەلە مێژووییە، ئێستاش شێخ شامۆ، پەرلەمانتار و نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، گۆرانییەکی ئامادە کردووە، کە تێکستی خۆیەتی و ئاوازەکەشی ھی فۆلکلۆری چیای شنگالە و بە بەشداری شەش ھونەرمەندی ئێزدی لەگەڵ تیپی ھونەریی شاریاش، گۆرانییەکە دەڵێنەوە، کاری بەرھە‌مھێنان لە ئەستۆی شێخ شامۆ بووە، بڵاو کرایەوە.
گوتیشی: "ناوەڕۆکی ئەو گۆرانییە، دەربڕینە لە ھەبوون و بناغەی کوردانی ئێزدی لە کوردستان، ھەروەھا ئەو مەرگەسات و ناخۆشییانەی لە سایەی بێ دەوڵەتی بەسەرمان ھاتووە، بۆیە دەبینین ئێستا کاتێکی مێژووییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆمان و تێپەڕاندنی تەواوی ناخۆشییەکانمان، بە دەستی خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین، لە کوردستانی نوێ مافی خۆمان وەربگرین، لایەنێکی دیکەی ئەو گۆرانییە پەیامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ناوچەکانی ئێزدی لەک وردستان جیا بکەنەوە، ھەروەھا ستایشی ئەو پێکەوەژیانەی کوردستان، لەگەڵ ڕۆلی پێشمەرگە قارەمانەکان و شەھیدە نەمرەکانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردی".

تعليقات

المشاركات الشائعة