ئه‌نجوومه‌نێ رۆحانى يێ ئێزيديان برياره‌ك ده‌رباره‌ى جه‌ژنا جه‌مايێ دا

وشه‌
ئەمڕۆ شەموو ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزیدی بە سەرپەرشتی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییەكان لە كوردستان و دنیا، كۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، ئەمساڵیش جەژنی جەمایی كوردانی ئێزیدی بەڕێوە نەچێت، بەهۆی ئەو ماڵوێرانییەی بەسەر ئەواندا هاتووە.

نەسر حەجی دوملی لە ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزیدی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی رووحانی بە سەرپەرشتی میر تەحسین بەگ، لە شارۆكەی شێخان كۆ بووەوە و بڕیاریان دا جەژنی جەمایی ئێزیدیان ئەمساڵیش لە پەرستگەی لالش لە شەشی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر ئەنجام نەدرێت.

جەژنی جەمایی ئیزیدییان یەكێكە لە جەژنە پیرۆزەكانی كوردانی ئێزیدی و هەموو ساڵێك لە شەشی مانگی 10 دەست پێ دەكات و ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت، بەڵام لە 2014ەوە تا ئێستە ئەو جەژنە نەكراوە و ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدییەكان بەهۆی ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزیدییەكان هاتووە، بڕیاری ئەنجامنەدانی جەژنەكە دەدا.

نەسر حەجی گوتی، جەژنی جەما یەكێكە لە جەژنە هەرە پیرۆزەكانی ئێزیدییەكان، بە هەزاران لە كوردانی ئێزیدی لە دنیا دەگەڕێنەوە و پشكداری لە ڕێوڕەسمەكانی جەژنەكە لە پەرستگەی لالش دەكەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة