چارەنڤيسێ 11 كۆچبەرێن باشوورێ كوردستانێ ل تورکیا ديار نينه‌

رووداو- هەولێر
سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند چارەنووسی 11 كۆچبەری باشووری كوردستان نادیارە ‌و گوتیشی "بۆ دۆزینەوەیان ناو‌ و مەلەفی ئەو 11كۆچبەرە دەنێرینە توركیا".

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێشتا چارەنووسی 11 كۆچبەری ناو ئەو یەختەی لە بیستی ئەم مانگە لە كەناراوەكانی توركیا نقوم بوو نادیارە‌، ئەوەندەی بەدواداچوونمان بۆ كردووە یەختەكە 74 كەسی تێدابووە، 22 تەرم هێندراونەتەوە کوردستان،41 كەسیان رزگاریان بووە،11 كەسیشیان چارەنووسیان نادیارە".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەشكرد ئێستا خەریكی كۆكردنەوەی ناو ‌و ناونیشانی ئەو 11 كەسەن، تاوەكو بیاننێرنە توركیا بۆ دۆزینەوەیان.

لە 20-9-2017، لە كەناراوەكانی وڵاتی توركیا یەختێكی گواستنەوەی كۆچبەران نقوم بوو، زۆرینەی سەرنشینەكانی ئەو یەختەش خەڵكی باشووری كوردستان بوون.

بەپێی بەدواداچوونەكانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە، كۆچكردن لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا دەستی پێكردووەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة