زارۆكه‌كێ رزگاربوويێ ئێزدى پێتڤى چاڤدانا نۆژداران و چاره‌سه‌ريێ هه‌يه‌

رووداو - کەمپی روانگە 
تۆماس عەبدوڵڵا منداڵێکی خەڵکی شنگالە، لە ساڵی 2014 کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی داعش و، لە 20ـی مانگی رابردووی ئەمساڵدا، داعش لە موسڵ تۆماسی بۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئامادەکردبوو، پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بۆ بەست بەڵام پێش ئەوە خۆی بتەقنێتەوە، ئەو خانووەی تێیدا بوو، لە لایەن فڕۆکەکانەوە بۆردوومانکرا.
تۆماس بەهۆی بۆردوومانەکە بە سەختی بریندار بوو، دواجار گەیەندرایەوە نێو کەسوکاری، بەڵام ئێستا رەوشی دەروونیی باش نییە و، هەردوو قاچ و سەری بە سەختی بریندارە و، لەوماوەدا زۆر توڕە دەبێت و، حەز بە قسەکردن و وەڵامدانەوەی پرسیار ناکات. 
کەسوکاری تۆماسی تەمەن 11 ساڵ دەڵێن ئەو پێویستی بە چاودێریی پزیشکی و چارەسەر بەردەوام هەیە، بەڵام ئەوان توانای ماددییان نییە کە چارەسەری بکەن.
تۆماس باسی ئەوە دەکات، کە چەکدارانی داعش پێش ئەوەی ئامادەی بکەن بۆ خۆتەقاندەوە پێیان گوتووە "خۆت بتەقێنەوە، دەچییە بەهەشت".

تعليقات

المشاركات الشائعة