بەلگەنامەیەك بۆ دروستكرنا باوەر بۆ پێكهاتێن ئایینی و نەتەوە‌یێن كوردستانێ دێ ئێته‌ دروست كرن

هەولێر-KDP.info- 

نوێنەری كوردانی ئیزدی لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەڵێت، لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا، لەلایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە پێشنیازی ئامادەكردنی بەڵگەنامەیەك كرا بۆ پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان لەبارەی دروستكردنی باوەڕەوە و دواجار پەسەند كرا.
 (شێخ شامۆ)، بە‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "(سەرۆك بارزانی) لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا كە لە 23ـی ئەم مانگەدا بەڕێوە چوو، بۆ تەواوی لایەنەكان لەو كۆبوونەوەیەدا پێشنیازی كرد كە پێشوەختە و بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، وەسیقەیەك بۆ دروستكردنی باوەڕ بۆ تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بێتە داڕشتن و دواتریش لەلایەن تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان واژۆ بكرێت".
نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم گوتیشی، "‌پێشنیازەكە ڕاستەوخۆ لە كۆبوونەوەكەدا هاتە پەسەندكردن لەگەڵ ئامادەكردنی دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان و، ئینجا لە پەرلەمان دێتە پەسەندكردن‌."
(شامۆ) دەشڵێ، "لەو وەسیقەیەدا ماف و ئازادیی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دیاری دەكرێت و پارێزراویش دەبێت بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە، ئەم بەڵگەنامەیەیش زۆر گرینگ دەبێت".
پێشتریش (سەرۆك بارزانی) لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە لەگەڵ پێكهاتەكانی كلد ئاشوور، كاكەیی و توركمانەكاندا رایگەیاند، "لە دەوڵەتی كوردستاندا مافی كۆی پێكهاتەكان پارێزراو دەبێ و لە نووسینەوەی دەستوورەكەیدا بەشدار دەبن." دڵنیاییشی دا بە پێكهاتەكان كە، دەوڵەتی كوردستان فیدراڵی دەبێ و "بیر لەوە دەكەینەوە كە لە سروودی (ئەی ڕەقیب)ـیشدا گۆڕانكاری بكەین و گوزارشت لە خواستی پێكهاتەكانی كوردستان بكات."
 


تعليقات