ئەنجومەنێ پارێزگه‌ها نەینەوا:بارزانی پێشنیارکريه‌ دەشتا نەینەوا ببته‌ پارێزگه‌هـ

باسنيوز:
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: "سەرۆک بارزانی پیشنیاری کردووە کە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگا و لەو بارەشەوە ئامادەکاری دەکرێت".
غەزوان داوودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ (باسنیوز) گوتی: "سەرۆک بارزانی پێشنیاری کردووە کە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگار و لەو بارەشەوە ئامادەکاری دەکرێت و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانەوە پشتیوانی لەو بڕیارە دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لە بارزانی کردووە پێشمەرگە ناوچەکانمان بپارێزێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "دەشتی نەینەوا جارێگی دیکە نایەوێت بگەڕێتەوە ژێر دەستی بەغدا و دەیەوێت وەک پارێزگایەکی سەربەخۆی خۆی بەڕێوە ببات".

تعليقات