عێراق داخوازا هاريكاريا نێڤ دەولەتی دكه‌ت بۆ ڤه‌كۆلێنێ ژ تاوانێن داعش

خەندان- 
عێراق داوای هاوكاری نێودەوڵەتی كرد بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر تاوانه‌كانی‌ داعش و رایگه‌یاند، له‌گەڵ بەریتانیا كاردەكات بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە بڕیارێك لەئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەنجامدانی لێكوڵینەوە.
حكومەتی بەریتانیا و ئەمەل كلۆنی پارێزەری نێودەوڵەتی، له‌گەڵ نادیە موراد ژنە ئێزیدی خەڵكی شەنگال كە رووبەرووی نەهامەتی داعش بووه‌ته‌وه‌، كاردەكەن بو ئەوەی عێراق رێگه‌ بدات بە نەتەوە یەكگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینەوە لەبارەی تاوانەكانی داعش.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەتوانێت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروستبكات بەبێ ئەوەی بگەڕێته‌وه‌ بۆ عێراق، به‌ڵام بەریتانیا ده‌یه‌وێت ره‌زامه‌ندی‌ عێراق بەشێوەیەكی فەرمی وەرگرێت و لەسەر داوای بەریتانیا، عێراق رۆژی دووشەممە نامه‌یه‌كی‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ناردووه‌.
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە نامەكەیدا نوسیویه‌تی‌ "داوای هاوكاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین، بۆ ئەوەی سود لە شارەزایی نیودەوڵەتی ئەوان وەرگرین بۆ تاوانباركردنی داعش".
شاندی بەریتانیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، كە لەگەڵ عێراق كاردەكه‌ن بۆ ئامادەكردنی پرۆژە بڕیارێك و دیاری نەكردووە كەی ئەو پڕۆژە بڕیارە دەخاتە دەنگدان لە ئەنجومەنی ئاسایش یاخود نا.
ئەمەل كلونی لە بەیاننامەیەكدا وتی "هیوادارین نامەی حكومەتی عێراقی سەرەتای كۆتایی كەلتوری رزگاربوون لەسزا بێت لە تاوانه‌كانی‌ كۆمەڵكوژی و ئەو تاوانانه‌ی تر كە داعش لە عێراق و هەموو جیهان ئەنجامیداوە".
وتیشی "ئێزیدییەكان و قوربانییانی تری دەستی داعش، داوای دادوەری دەكەن لە دادگاكان و ئەوەش مافی ئەوانە".
شارەزایان لەنەتەوە یەكگرتووه‌كان مانگی حوزیرانی ساڵی رابردوو رایانگه‌یاندبوو، كە داعش تاوانی كۆمەڵكوژی بەرامبەر ئیزیدیەكان لە سوریاو عێراق ئەنجامداوە، بەئامانجی ئەوەی كە لەرێگای كوشتن و كۆیلەكردنی سێكسی و تاوانانی ترەوە له‌ناویان ببه‌ن.
حكومەتی عێراق لە نامەكەیدا ده‌ڵێت "گرنگە توندڕەوەكانی داعش بدرێنە دادگا لە بەردەم دادگاكانی عێراقدا".


تعليقات

المشاركات الشائعة