حوسێن كورۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاربووانی ئێزدی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا 3 هه‌زارو 100 كه‌سی ئێزدی له ده‌ست داعش رزگاركراون و زیاتر لە سێ ھەزاركەسیش ماون، لە ھەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ رزگاركردنی تەواوی ئێزدییەكان لە دەستی داعش".
گوتیشی: "تا ئێستا حكوومەتی عێراق رزگاركردنی ئێزدییەكانی لە دەستی داعش بە ھەند وەرنەگرتووە و بە ھیچ شێوەیەك ھاوكاری نەكردوین".
تعليقات