بڕیارە سبەی یهكشهممه، ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەری كەمپەكان و موختارەكاندا كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی ئەمنییەت بۆ مووسڵ بگەڕێتەوە لە دوای ئەوەی لە دەستی داعش رزگار كراوە و، لە ھەر شوێنێكیش پێشێلكاری ئەنجام بدرێت، بكەران سزا دەدرێن.
دهربارهی ئهگهری بوونی كچ و ژنانی ئێزدی له ماڵاندا، (سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پێویستە موختار و بەڕێوەبەری كەمپەكانیش بەدواداچوون بۆ ھەموو شوێنەكان بكەن و لە ھەر شوێنێك كچێك یاخود دژنێكی ئێزدی ھەبێت و رادەستی كەسوكارەكەی نەكرێتەوە، ئەوانەیش سزا دەدرێن ."
ئهو گوتی، "ئێمە زانیاریمان ھەیە كە ژمارەیەكی زۆر لە كچ و ژنانی ئێزدی لە مووسڵ ماون و لەنێو خێزانەكاندانە، چونكە دوای رزگاركردنی مووسڵ ژمارەیەك كچ و ژنی ئێزدی لەنێو ماڵەكان دۆزراونەتەوە و بە كەسوكارەكانیان شاد كراونەتەوە".
لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا، بڕیار درا بە دروستكردنی لیژنەیەك بۆ دۆزینەوەی كچ و ژنانی كوردی ئێزدی كە لە سنووری مووسڵ لەنێو خێزانەكاندا ماون، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو لیژنەیە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری كەمپەكان و موختاری گەڕەكەكان دەكات.
تعليقات