فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان و سەرۆکی پارتی دیموکراتیی ئێزدی، رای دەگەیەنێت کە نایانەوێت ناوچەکانیان لە پڕۆسەی ریفراندۆم بێبەش بێت.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان و سەرۆکی پارتی دیموکراتیی ئێزدی، لەبارەی ئەو دەڤەرانەی کە کوردانی ئێزدی لێی نیشتەجێن، بە (کەناڵی کوردستان ٢٤) راگەیاند: "ئێمە داواکارین ناوچەکانمان لە ڕیفراندۆم بێبەش نەبن، دەمانەوێت ناوچەکانمان لەبارەی چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن، بۆیە دەبێت ھەموو ناوچەکانی کوردستان ڕیفراندۆمیان تێدا بکرێت".
فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان و سەرۆکی پارتی دیموکراتیی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: "داوا لە نەیارانی ڕیفراندۆم دەکەین کە قوربانییانی گەلی کوردستان لەبەر چاو بگرن و میللەتی کوردیش مافی خۆی ھەیە کە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش دەکەین کە ئەو مافە بە ئێمە بدەن کە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆمان بدەین".
تعليقات