دوای 10 کاژێر لە ونبوونی، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە ئاوی خابوور لە زاخۆ دۆزرایەوە.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری گەنجێک تیمه‌كانیان ئاگاداركردوونەتەوە كه کوڕێکیان لە گوندی بۆسەلێ لە رۆژئاوای زاخۆ، کە دەکەوێتە ناحیەی باتیفا، ژێر ئاو کەوتووە.
بەگوتەی بێوار عه‌بدولعه‌زیز، دەستبەجێ تیمەکانیان توانیویانە تەرمی "فه‌رحان سه‌یدۆ"ی تەمەن 22 ساڵ بدۆزنەوە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك دەڵێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوت "بەهۆی خنکان گیانی لەدەستداوە نەک هۆکاری دیکە".
فه‌رحان سه‌یدۆ کوردی ئێزدی و ئاوارەی شنگال بووە، له كه‌مپی بێرسڤی دوو له زاخۆ نیشته‌جێ بووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە دوو گەنجی دیکە، کە یەکێکیان کوردێکی ئێزدی بوو لە زاخۆ خنکان، بەوەش لەماوەی ئەمساڵدا لە سنووری دهۆک 11 کەس خنکاون.
تعليقات