قایممقامێ شنگالێ:زێده‌ترى ١١ھەزار خێزانان ڤه‌گه‌رياينه‌

شنگال-KDP.info-
 قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، زیاتر لە ١١ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و، ئەو ناوچانەی رزگاریش كراون، تا ئێستا رادەستی ئیدارەی شنگال نەكراون، بەڵام ئەگەر رادەست نەكرێن، رێكاری یاسایی دەگرنە بەر.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و رۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠خێزان دەگەڕێنەوە، تاوەكو ئێستایش زیاتر لە ١١ ھەزار و ٢٥خێزان گەڕاونەتەوە، كە٦٠٠خێزان لەوانە گەڕاونەتەوە سەنتەری شارۆچكەی شنگال".

قایمقامی شنگال گوتیشی، "ئەو ناوچانەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رزگار كراون، تاوەكو ئێستا رێگە نادەن خەڵكی بۆی بگەڕێتەوە، ئێمەیش بە فەرمی داوامان كردووە ئەو ناوچانە رادەستی ئیدارەی شنگال بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و ئامادە نین رادەستی ئێمەی بكەن، بۆیە گەر رادەستی ئێمەی نەكەن، رێكاری یاسایی دەگرینە بەر".

تعليقات

المشاركات الشائعة