التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
كه‌نه‌دا نێزیكی هه‌زاركوردێن ئێزدی وه‌ك په‌نابه‌ر دێ وه‌رگرت
باسنيوز:
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێكردنی زیانلێكه‌وتووان و قوربانیانی ده‌ست ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش، تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌نه‌دا نزیكه‌ی 1000 كوردی ئێزدی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
له دیدارێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی ئێزدی و شاندێكی كه‌نه‌دی كه له گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی كۆچی كه‌ندی پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ "ئه‌مینه تادكۆڤگ" به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق و سووریا و " بۆڵ گاریۆ" هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری كه‌نه‌دا له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، " تادكۆڤگ" ڕای گه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له كه‌نه‌دا ده‌ستیان كردووه به نیشته‌جێكردنی ئێزدییه‌كان و ئه‌و په‌یمانه‌یان به جێگه‌یاندووه كه به ئێزدییه‌كانیان داوه، گوتیشی :" تا مانگی شوباتی ڕابردوو نزیكه‌ی 54 ئێزدییان له‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردوون، گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا".
په‌یامنێری (باس‌نیوز) كه ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسه كه‌نه‌دییه ئه‌وه‌ی گواسته‌وه، :" په‌نابه‌ره ئێزدییه‌كان به‌سه‌ر چوار شاردا دابه‌شكراون، گرنگترینیان شاری تۆرینتۆی پایته‌خته، هه‌موو پێداویستییه‌كیشیان بۆ دابین كردوون".
له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، ئه‌مینه تادكۆڤگ، گوتی :" سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه كاتی ده‌وێت، به‌ڵام دوو ئه‌ركمان هه‌یه و هیواخوازین تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین 1000 ئێزدی بگه‌یه‌نینه كه‌نه‌دا".
له 3ی ئابی 2014، ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش له شنگال و ده‌وروبه‌ری تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدی ئه‌نجام دا و جگه له ڕفاندنی هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵ، چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی دژ به پیاوان و گه‌نجانی ئێزدی ئه‌نجام دا، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاساییه‌كان، تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدییان به جینۆساید ناساند.
ئه‌وانه‌ی كه سوودمه‌ند ده‌بن له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌نه‌دا، وه‌ك به‌رپرسه كه‌نه‌دییه‌كه ڕوونی كرده‌وه، " هه‌موو قوربانییه‌كی ده‌ستی داعشه، به‌ڵام زیاتر ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه ده‌گرێته كه قوربانی ده‌ستی ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، هاوسه‌ركانیش ده‌به‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی:" هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتیوانیی ده‌روونی و چاودێریی پزیشكی‌یان بۆ دابین بكه‌ین، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی منداڵه‌كان له قوتابخانه‌كانی كه‌نه‌دا و به‌شداریپێكردنیان له خوله‌كان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، هه‌روه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاریان بۆ بدۆزینه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه ئایا ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌توانن له كه‌نه‌دا ده‌ست به داب و نه‌ریتی خۆیانه‌وه بگرن و پارێزگاری له كلتووری خۆیان بكه‌ن، به‌رپرسه كه‌نه‌دییه‌كه، له وه‌ڵامدا گوتی :" كه‌نه‌دا وڵاتێكی فره شارستانییه، به پێویستی نازانێت كلتووری خۆی به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت، زۆرێك له گه‌لانی دیكه له كه‌نه‌دا په‌یڕه‌وی داب و نه‌ریتی خۆیان ده‌كه‌ن و هاووڵاتی كه‌نه‌دیشن".
لای خۆیه‌وه، جه‌لال حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی ئێزدییان، هیوای خواست كه‌نه‌دا پێشوازی له ژماره‌یه‌ك زیاتر له ئێزدییان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌دان ئافره‌ت و منداڵه‌ی كه له ده‌ست داعش ڕزگاریان بووه و ئه‌وانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه.
تعليقات