خەلات شێخ موراد: سەربەخۆیی تاکە رێيه‌ ئێزدییان ژ کارەساتان رزگار دکه‌ت

ئەڵمانیا-KDP.info-
 بەرپرسی بنکەی لالشی ڕەوشەنبیری و کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا دەڵێت، بۆ ئەوەی ئێزدییان جاریکی دیکە تووشی کارەسات و  گۆڕی بەکۆمەل و ڕفاندن نەبن، پێویستە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و ناوچە ئێزدینشینەکانیش بگەرێنەوە باوەشی هەرێمی کوردستان.

(خەلات شێخ موراد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ناوچە ئیزدینشینەکان لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و عێراقن و عەرەبەکانی دەروبەرمان خیانەتیان لێ کردین، لە بەر ئەوە تاکە ڕێگا ئەوەیە کە هەموو ناوچەکانمان، بەو ناوچانەشەوە کە بە خۆینی پێشمەرگە هاتوونە ڕزگارکردن، بگەڕێنەوە سەر هەرێم، چونکە هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە ئێزدییان تێیدا هەست بە ئارامی دەکەن و ئەمە داخوازی هەموو پێکهاتەکانە، بەتایبەت کوردانی ئێزدی و،  بە هەموو شیوەیەک خواستی ئێمە سەربەخۆیییە.''

(خەلات شێخ موراد) گوتیشی: ''وەک چۆن لە کارەساتی شنگالدا بۆ هاوکاریی کوردانی ئێزدی داوای هاوکاریمان لە جیهان و بەتایبەت ئەورووپا کرد، بۆ سەربەخۆییی کوردستانیش داوای هاوکاری لە هەموو جیهان و لە ئەورووپا دەکەین، بۆ ئەوەی میللەتی کورد بگاتە مافی ڕەوای خۆی و بەدڵنیاییەوە جیهانیش پشتگیری لەم داوایاییەی میللەتی کورد دەکات، لەبەر ئەوەی (سەرۆک بارزانی) بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی بە جیهانی نیشان دا، تەنیا میللەتی کورد و پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی جیهان لە دژی چەکدارانی داعش دەجەنگێت.''

تعليقات

المشاركات الشائعة