قایممقامێ شنگالێ: برياره‌ك دژى شنگالێ هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

شنگال-KDP.info- 
 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە، نزیکەی ١٥٠پۆلیسی پارێزگای شارۆچکەی شنگال بگوازێتەوە بۆ ناو سەنتەری شاری مووسڵ، بەڵام بە ھەوڵی کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ و حکوومەتی ھەرێم، بڕیارەکە ھەڵوەشێندرایەوە.

(ھاشم بریفکانی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە، ئێمە وەکو لیژنەی خۆمان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بووین لەگەڵ پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی مووسڵ، ڕامان وابوو کە ناکرێت پۆلیسەکانی شنگال بگوازرێنەوە، چونکە بینیومانە کوردانی ئێزدی چ کارەساتێکیان بەسەر ھاتووە، هەرلەبەر ئەوەشە کە ناتوانن لە مووسڵ دەوام بکەن، هەڵبەت دواجار توانرا بڕیارەکە ھەڵوەشێندرێتەوە."

شنگال دوو فەوجی پۆلیسی ھەیە، جیا لە پۆلیسەکانی سەرنتەری شارۆچکەکە؛ بەگوێرەی بریارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراقیش، دەبوو ١٥٠پۆلیس بگوێزرێنەوە ناو سەنتەری شاری مووسڵ.

وەک (مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەغدا بەردەوام پلان دژی ئەوان دەگێرێ و گوتی، "خۆشبەختانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم پرسەدا ڕۆڵی بینی و توانرا ئەو پلانەش تێک‌بدرێت و سەرنەگرێت."

تعليقات

المشاركات الشائعة