بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، 9 کەسی دیكه لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.
(حوسێن قائدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "9 کەس لە کوردانی ئێزدی كه 4 ئافرەت و 5 منداڵن، بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت (نێچیرڤان بارزانی)، له چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران، ئهوان ئێستا لە ناوچەیەکی ئارامن.''
لە بارەی دوائاماری رفێنراوه ڕزگاركراوهكان، (قائیدی) گوتی: ' تا ئیستا 2950 کەس رزگار کراون و 3400 کەسیش ماون، ههڵبهت نووسینەگەمان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوهی ئهوانیش رزگار بکەین.''
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دووپاتی كردهوه كه، هێشتا حکومەتی عیراق و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هیچ هاوکارییهكی نەکردوون بۆ رزگارکردنی رفێنراوان.
تعليقات