له لێدوانێكی بۆ كوردستان تی ڤی حوسین قاسم حه‌سون وته‌بێژی لێژنه‌ی ناساندی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئێستادا به‌ڵگه و دیكۆمینتاری زۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ به‌جینۆساید كردنی كه‌یسی كوردانی ئێزیدی له لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تی .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ناساندنی جینۆساید كردنی كوردانی ئێزیدی گوتیشی ئه‌گه‌ر چی حكومه‌تی عێرق تاوه‌كو ئێستا هیچ هاوكاریه‌كی نه‌كردووی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه به‌ڵام ئێمه له ماوه‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین تاكو بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ به جینۆساید كردنی ئه‌م كه‌یسه .
تعليقات