70 پەرلەمانتارێن ئێكه‌تيا ئەوروپا: نابت شنگال ببته‌ جهێ شەرێ گرۆپێن جێواز

رووداو - هەولێر
70 پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا لە "داوایەکدا بۆ ئاشتی" ئیدانەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شنگال دەکەن و رایدەگەیێنن "نابێ شنگال ببێتەوە شوێنی شەڕی گرووپە جیاوازەکان".
ئەو داوایەی 70 پەرلەمانتارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا رۆژی 28-4-2017 بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بە هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی 25-4-2017ی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال کردووە و رایگەیاندووە "بەو هۆیەوە ئێزدییەکان بوونەتە قوربانی".
پەرلەمانتارەکان دەڵێن "ئێمە بە تووندی ئیدانەی هێرشەکە دەکەین دژی رزگاربووانی جینۆساید. هاوخەمی خۆمان بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕین. هەروەها ئەوە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە".
70 پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئەوروپا دەشڵێن "نابێ شنگال ببێتەوە گۆڕەپانی شەڕی گرووپە بەرژەوەندی جیاوازەکان. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکەین بۆ پاراستنی شنگال لە چوارچێوەی سەروەری خاکی عێراق و مافی خۆبەڕێوەبەری بۆ ئێزدییەکان".


لە نامەکەدا باس لە خەڵاتی شاخارۆڤ کراوە، کە ساڵی 2016 بەخشرا بە دوو کچی کوردی ئێزدی.
بەرەبەیانی رۆژی 25-4-2017 چیای شنگال لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومانکرا، لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید و نۆ پێشمەرگەش برینداربوون. هەمان کات چیای ‌قەرەچووغ لە رۆژئاوای کوردستانیش بۆردوومانکرا، کە بەپێی لێدوانی گوتەبێژی یەپەگە "20 شەرڤان شەهید و 18 شەرڤان بریندار بوون".

تعليقات