په‌رله‌مانتارێكی ئێزدی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ڕێكخراوی داعش ڕێگه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی كچانی ئێزدی له مووسڵه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه نه‌ماوه، كه پێشتر له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه براونه‌ته سووریا و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی، به (باس‌نیوز)ی ڕا گه‌یاند : " داعش له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه زۆرترین هه‌وڵی خۆی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئێزدی له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه بباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ته سه‌ر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیش له‌و پلانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و هیچ ڕێگه‌یه‌كیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره‌یان نه‌ماوه".
گوتیشی :" چه‌كدارانی داعش پێشتر له ڕێگه‌ی درووستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه، ژماره‌یه‌ك له كچان و ژنانی ئێزدی بردووه‌ته سووریا و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه كراون، ئه‌وه‌شمان له ڕێگه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌وه زانیوه كه ئازادكراون".
ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش له مانگی ئابی ساڵی 2014 هێرشی كرده سه‌ر شنگال و داگیری كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نزیكه‌ی 6 هه‌زار و 900 كچ و ژنی ئێزدی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه ڕفێندران و كران به كه‌نیزه‌ك، تا ئێستا له ڕێگه‌ی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 760 كچ و ژنیان ئازاد كراون.
تعليقات