دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی رۆژئاوای مووسڵ، ئه‌مشه‌و منداڵێك و دوو ژنی ئێزدی رزگار كران.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ورده‌كاری چۆنێتی رزگاركردنی ئه‌و منداڵ و دوو ژنه ئێزدییه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، داعش چه‌ندین جار ئه‌و ژنانه‌ی گواستووه‌ته‌وه و پاره‌شی ته‌رخانكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌یان.
هاوكات یه‌كێك له‌و ژنه ئێزدییانه قسه‌ی بۆ كوردستان 24 كرد و رایگه‌یاند، ره‌وشی رۆژئاوای مووسڵ زۆر دژواره و چه‌كدارانی داعش تێیدا ماوون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
تعليقات