دوو کچی کوردی ئێزدی لە موسڵەوە لەژێر دەستی داعش رایانکرد و خۆیان گەیاندە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەو دوو کچە کوردە ئێزدییە، شەوی دووشەممە 27-2-2017 گەیشتنەوە سنووری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران.
دوو کچەکە لە ماڵی چەکدارێکی داعش لە گەڕەکی مەئموون لەبەری راستی شاری موسڵ، زیندانیکرابوون.
یەکێک لە کچەکان تەمەنی 25 ساڵانە و دووەمیشیان تەمەنی شەش ساڵانە.
لە کاتی گەیشتنیان مە میحوەرەکانی پێشمەرگە، کچە تەمەن 25 ساڵانە بە رووداوی گوت ژمارەیەکی زۆری کچی کوردی ئێزدی لە موسڵ هەن و چەکدارانی داعش ئێمەیان وەک قەڵغانی مرۆیی لە شەڕدا بەکاردەهێنا".
ئەو کچە کوردە ئێزدییە، کە بەگوتەی خۆی باوک و دایکی لە ئەڵمانیا پەنابەرن، دەڵێت "دۆخی خەڵک لە بەری راستی موسڵ زۆر خراپە".
تعليقات