ئەندامیکی ئەنجوومەنی سووریا دەڵێت، پەیەدە هەموو خەڵکی رۆژئاوای كوردستانی ملكه‌چی سەربازی زۆره‌ملێ ده‌كات و ئێزدییش ئەم جۆرە سیاسه‌تی سەربازییە رەت دەکه‌نەوە، چونکە ئێزدیەکان بە خۆی بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان دەکەن.
(کەندال رەمۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ئەگەر پەیەدە لەسەر ئەم رەفتارانە بەردەوام بێت، ئێزدی بەرەو نەمان دەچن، چونکە لەبەر رەفتارەکانی پەیەدە رۆژانە ئێزدییەکان رۆژئاوای کوردستان بەجێ دەهێڵن. ئاخر ئێزدی له ڕۆژئاوای كوردستان پێكهاته‌یه‌كی ئایینی كه‌مینه‌ن و وا بڕوا لێی نامێنن.''
(کەندال رەمۆ) به هیوایه پەیەدە دەست لەم کارانەی هه‌ڵگرێ و گوتیشی، ''هەر ئێزدییەک خواستی شه‌ڕكردنی هەبێت، ئەوا خۆی دەچێت بۆ بەرەکانی جەنگ نه‌ك به‌زۆر.''
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی ئێزدیان له سووریا ئاماژه به سیاستێكی دیكه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده- هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "پەیەدە لە کۆنەوە دەیەویست ئێزدییەکان بکاتە زەردەشتی، هات پەیکەری زەردەشتیانی لە عەفرین دانا، خۆی ئه‌مه به‌و واتایه بوو ئێزدی زەردشتینە!، بەڵام ئێمە بە هەموو شێوەیەک رەتمان کردووه‌تەوە.''
هه‌ر پێوه‌ست به پرسی بهزەردەشتیکردنی ئێزدییان، (بابه‌شێخ) سه‌رۆكی ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان، بەیاننامەیەکی ده‌ركردبوو تیایدا جه‌ختی كردبووه‌وه له‌وه‌ی كه ئەوان بە هەموو شێوەک دژی ئەو کارانەی پەیەدەنە لە دژی ئێزدییەکانی سوووریا، داوایشی كردبوو، كه دەبێت پەیەدە رێز لە ئێزدییەکانی سووریا بگرێت، چونکە ئێزدی بەشیکی رەسەنی ئەو وەڵاتەنە.''
تعليقات