زارۆكه‌كێ فرۆتى يێ ئێزدى پشتى دوو سالان ب كەسوكارێن خۆ شاد دبت

K24 - ھەولێر

خێزانێكی عەرەب منداڵێكی 6 ساڵەی ئێزدی پاش دوو ساڵ بۆ كەسوكارەكەی دەگەڕێننەوە، كە لە داعش كڕیویانە.


ئاژانسی رویتەرز بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك رادەگەیەنێت ئەو خێزانە عەرەبە منداڵیان نییە و لە گوندێكی شارۆچكەی تەلەعفەر دژین.


ژنەكە لەمبارەوە دەڵێت ئەو منداڵەی بە 500 دۆلار لە داعش كڕیوە و لەبەر ئەوەی منداڵی نەبووە، وەك منداڵی خۆی بەخێوی كردووە.


ئەمیر ناوی ئەو منداڵە ئێزدییە، ساڵی 2014 كاتێ ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال 4 ساڵی بووە و لە دایك و باوكی دابڕا.


ئێستا لەگەڵ مام و باپیری دەژیت، كە ھێشتا چارەنووسی دایك و باوكی دیار نییە.


كاتێ كۆنترۆڵكردنی ئەو گوندە لە لایەن ھێزەكانی عێراق، بوونی ئەو منداڵە لەو گوندە ئاشكرا بوو و لە لایەن ھێزەكانی عێراق رادەستی كەسوكارەكەی كرا.

تعليقات

المشاركات الشائعة