جەعفەر ئێمینکی:دڤێت سیستەمێ کۆتا بۆ ئێزدیان بێته‌ دانان

دهۆک-KDP.info-  
(جەعفەر ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو گۆڕانگاریانەی لە ناوچەکە روو دەدەن و ئەو  دەستکەوتەکانی گەلی کورد بەدەستیان دەهێنێ، ئێزدییەکانیش بەشیكی سەرەکین تێیدا. هەروەها گوتی، سیستەمی کۆتا بۆ ئێزدیان لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاگانیش دابنرێت.
(جەعفەر ئێمینکی) کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە یەکەم دیداری لالشدا بە ناوی (ئێزدی و پرۆژەی دەوڵەتبوونی کوردستان) کە لە بنکەی لالشی رەوشنبیری و کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک گوتی: "ئێزدییەکان تایبەتمەندییەکیان هەیە و دەبێت ئەو تایبەتمەندییە پارێزراو بێت و، سیستەمی کۆتا بۆ ئێزدیان لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاگانیش دابنرێت؛ خۆی پرۆژەیەکی ئەوها بۆ ئێزدییەکان هەبوو و تەنیا پارتی پشتگیریی ئەم پرۆژەیەی دەکرد و هەندێک لایەن لە دژی وەستانەوە."

لەبارەی ئەو کارەساتەی کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هات (ئێمینکی) گوتی، دەبێت ئەم کارەساتە بە جینۆساید بناسرێت و، لەمڕووەیشەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەناگوی زۆر و باشی ناوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة