التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
پەروەردا شنگال نێزیکی 29 هەزار قوتابى هەینە...هه‌زار ل شنگالێ ده‌وامێ دكه‌ن
دهۆك-KDP.info-
بەڕێوه‌بەری زمانی کوردی له پەروەردەی شنگال گوتی، ئه‌گه‌رچی لە سەرەتای کارەساتی شنگاله‌وه پەکەکە دەیەویست هزری خۆی بخاته بیری منداڵانی کوردی ئیزدیییهوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خێزانه‌كانیان له‌وه گه‌یشتوون كه خوێندنی به‌ناو قوتابخانه‌كانی په‌كه‌كه ئاكامی نابێ و پاوهرپێكراویش نییه، بۆیه زۆرینه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و به ناو قوتابخانانه‌ی كه په‌كه‌كه له سنووری شنگال بە پاساوی خوێندن كه له چه‌ند خێوه‌تگایه‌ك پێكهاتبوون، چەندان منداڵی ئێزدییان خستبوونه به‌ر خوێندنێكه‌وه كه لەبری فێرکردن زانستی، وانه‌ی هزری پەکەکەیان پێده‌گوتنه‌وه.
له‌وباره‌وه (حوسێن خدر حەسەن)، بۆ ماڵپەری فەرمیى پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی كرده‌وه "ئەو قوتابیانەی پەکەکە بردبوونی زۆربەیان گەڕاونەتەوە، چونكه خێزانەکانیان به‌وه‌یان زانی كه قوتابخانەکانی سەر بە پەکەکە لە هیچ جێگایەک باوەڕپێکراو نییە، هه‌ڵبه‌ت ئەوان لە راگەیاندنەوە ریکلام دەکەن بۆ شنگال و دەیەیانەوێ هزری خۆیان بخه‌نه بیری ئەو منداڵانەی بردبوویاننه به‌ناو قوتابخانه‌كانیانه‌وه.''
بەڕێوه‌بەری زمانی کوردی له پەروەردەی شنگال ئاماژەیشی دا: "ئیستا پەروەردی شنگال نزیکەی 29 هەزار قوتابی هەیە، هەزاریان لە شنگال دەوام دەکەن و، پڕۆسه‌ی خوێندنیش لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە پاڵپشتی دەکرێت''، جه‌ختیشی كرده‌وه، کە پەروەردی شنگال یەکەم بوو له‌سەر ئاستی پەروەدەکانی پارێزگای دهۆک لە رووی زانستییەوە، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ''ئەمه مانای ئەوه‌یە حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌وه‌ی له توانایدا بێ هاوکاریی خەڵکی شنگال دەکات.''
تعليقات