التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
پرۆژە یاسایەك بۆ پاراستنا ئافرەتێن ئێزدی دئێته ئامادهكرن
باسنيۆز:
بەمەبەستی پاراستن و ناساندنی ئەو ئافرەتانەی لەسەر دەستی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش بوونەتە قوربانی، لە شاری هەولێر پرۆژە یاسایەك ئامادە کراوە و ئاراستەی پەرلەمانی عیراقی دەكرێت.
شیرین ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری پرۆژە یاساكە ئەمڕۆ چوارشەممە 4/1/2017 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیارێتی ئەو كارەساتە مرۆییەی بەسەر ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتە ئێزدییەكان بەتایبەت لە عیراقدا بەدەستی داعش ڕووی داوە، پرۆژە یاسایەك بەناوی (یاسای پاراستن و ناساندنی ئافرەتانی قوربانی) لەلایەن سەرجەم كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی ئافرەتانی كوردستانەوە ئامادە دەكرێت و بە بەشداریی پسپۆڕانی یاسایی و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دواتریش ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی دەكرێت."
پرۆژەیاسا ئامادە كراوەكە لە 10 ماددە و چەندان بڕگە پێكدێت و گرنگترین ماددەكانی یاساكەش پاراستنی قوربانییەكان و قەرەبووكردنەوەیان و چۆنیەتیی قبووڵكردنیانە لە كۆمەڵگەدا.
تعليقات