تەرمێ سێ گەنجێن ئێزدى گەهشتنه‌ هەرێما کوردستانێ

باسنيۆز:
تەرمی سێ گەنجی کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی سویسڕا گیانیان لەدەست داوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 15\1\2017، خەیری خانەسووری، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، تەرمی 3 گەنجی کورد کە خەڵکی ناوچەی شنگالن، گەیشتووەتەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو سێ گەنجە لە وڵاتی سویسڕا بوون و بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە 5\1\2017 گیانیان لەدەست داوە. گوتیشی: ”هەرسێ گەنجەکە خەڵکی گوندی (خانەسووری) بوون و دووانیان برای یەکترن و دوای هێرشەکەی داعش بۆ سەر ناوچەکە، چوونەتە دەرەوەی وڵات“.
 
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو گەنجانە ناویان زیاد جاسم و زێدان جاسم و مەسعود قاسمە کە بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمەکانیان گەڕێندراوەتەوە و بڕیارە تەرمی هەردوو براکە لە گۆڕستانی (شێخ شەمس) و مەسعود قاسمیش لە گۆڕستانی (شبیل قاسم) بنێژرێن کە هەردوو گۆڕستانەکە لەسەر چیای شنگالە. 
 
دوای ئەوەی لە 3\8\2014، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش شنگالی داگیر کرد، زوڵم و زۆرێکی گەورەی لە کوردانی دانیشتووی دەڤەرەکە بە گشتی و کوردانی ئێزدی بە تایبەتی کرد، بەو هۆیەشەوە بەشێکی بەرچاو لە گەنجانی شنگال، بە ئامانجی دەست پێ کردنەوەی ژیانیان، بەرەو وڵاتانی ئەورووپا کۆچیان کرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة