ئەنجوومەنێ قەزا شنگالێ:حکوومەتا عێراقێ ھاريکاريا ئاوارێن شنگالێ ناکه‌ت

ZNA- هەولێر
ئەنجومەنی قەزای شنگال رایدەگەینێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانایدا بێت ھاوکاری ئاوارەکانی شنگالی کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق ھیچ ھاوکاریەکی نەکردووە.

"میەسەر حەجی ساڵح" ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "بەھۆی وەرزی سەرما دۆخی ئاوارەکانی شنگال زۆر باش نیە لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق لەئێستادا ئاگای لەو ئاوارانە نەماوە و تەنھا ھاوکاری ئاوارەکانی موسڵ دەکات و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەوەی لە توانای ھەبێت ھاوکاری ئاوارەکان دەکات و دەزگای خێرخوازی بارزانیش بەردەوام پێداویستیان بۆ دابین دەکات.

میەسەر حەجی ساڵح گوتی: لە سنوری ناحیەی سنوون و باکوری شنگال زیاتر لە ٤٠%ی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام بۆ ناو سەنتەری شنگال ٢٠٠خێزانێک گەڕاونەتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای شنگال روونیشی کردەوە: حکومەتی عێراق رەنگە ئێستا بەبیانووی ئاوارەکانی موسڵ ھاوکاری ئاوارەکانی شنگال نەکات، بەڵام پێشتریش کە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ دەستی پێنەکردبوو ئەوکاتیش ھیچ ھاوکاریەکی ئاوارەکانی ئێمەی نەکردبوو.

وتیشی، بەغدا تەنھا ھەندێک خیمەی دابین کردووە ئەویش ھی ئەوە نیە باسی لێ کرێت و زۆر کەمە و وەکو پێویست نیە.

تعليقات

المشاركات الشائعة