التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
1200ئێزدى بۆ كه‌مپه‌كا باژێرى مێردينێ هاتنه ڤه‌گوهاستن
باسنيۆز:
نزیكه‌ی 2 ساڵ و نیو ده‌بێت 1200 ئێزیدی له كه‌مپی (یه‌نی شه‌هیر) له ئامه‌دی باكووری كوردستان نیشته‌جێ بوون و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین كرابوو، به‌ڵام ئێستە ئه‌و كه‌مپه‌یان چۆڵ كردووه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه له شاری مێردین‌ی باكووری كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی (یه‌نی شه‌هیر) له ئامه‌د قه‌یوم كرا، ئیدی وه‌كو پێویست خزمه‌تی ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێزیدییه‌كان نه‌كراوه، ئەمەش به‌رده‌وام جێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئێزیدییه‌كان بوو.
حكوومه‌تی توركیاش ئه‌و 1200 ئێزیدییه‌ی گواسته‌وه بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان له ناوچه‌ی (میدیه‌ت)ی سه‌ر به شاری مێردین. وه‌كو ئه‌وه‌ی باسی لێوه كراوه، هه‌موو پێداویستییه‌كانی ئێزیدییه‌كان له‌و كه‌مپه‌دا دابین كراوە.
هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش په‌لاماری شه‌نگالی دا و ئێزیدییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژ كرد، 7 هه‌زار ئێزیدی روویان له ئامه‌د كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له ئێزیدییه‌كان روویان له ئه‌وروپا كرد، ژماره‌كه‌یان بۆ 1200 كەس كه‌م بووەته‌وه.
تعليقات