سه‌رۆكێ ده‌سته‌يا بلندا بنگه‌هێ لالش:كێشا قوتابیێن ئێزدی ل زانكۆيێن هه‌رێمێ چاره‌بوو

دهۆك-KDP.info-  
سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش رایگەیاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی دەربڕیوە كێشه‌ی قوتابیانی (ئیزدی، مه‌سیحی و كوردانی رۆژئاوا) له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستادا چارە بکرێ و درێژە بە خوێندنیان بدەن.

(شێخ شامۆ) سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش و نوێنه‌ری كوردانی ئیزدی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" دوای گه‌یاندنی كێشه‌كانی قوتابیانمان كه‌ له‌ ساڵی 2006ـه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ت و داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدارەوە بۆمان چاره‌سه‌ر دەکرێ، بۆ ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) كێشه‌ی قوتابیانی (ئێزدی و مه‌سیحی و كوردانی رۆژئاوا) به‌ نووسراوێك بڕیاری چاره‌كردنی درا."

‌لە بڕیارەنووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه‌، یه‌كه‌م: قوتابیانی ئیزدی، قۆناغی (دووه‌م)، بتوانن به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌ زانكۆكانی هه‌رێم درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، دووه‌م: گۆڕینی حاڵه‌تی میوانداریی قوتابیانی رۆژئاوا بۆ گواستنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو میوانداری له‌ ئاینده‌دا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی بڕوانامه‌یان‌ ده‌كاته‌وه‌، سێیه‌م: قوتابیانی كوردی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ناوچه‌كانیان كه‌وتبووه‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی تیرۆریستانی داعشه‌وه و‌ بۆ خوێندن روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌بێ به‌رانبه‌ر له‌ زانكۆكانی هه‌رێم درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.

وەک (شێخ شامۆ) گوتی، ئه‌و بڕیاره‌ مایەی خۆشحاڵیی ئەوانە و "حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و خۆی به‌ خاوه‌نی ئەو توێژنانە دەزانێ کە کێشەی خوێندنیان هەبووە، چونكه‌ كوردستانینه ‌و بۆ كوردستان قوربانییان داوه‌؛ ئەمە  كارێکی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه‌."

تعليقات

المشاركات الشائعة