داخواز ژعێراقێ هاته‌ كرن رێ بده‌ت دادگه‌ها بلندا تاوانان ڤه‌كۆلينێ ل کەیسا جینۆسایدا کوردێن ئێزدی بکه‌ت

ZNA- هەولێر
پێش نیوەرۆی رۆژی ٢٩/١١/٢٠١٦ بە سەرپەرشتی بەرێز محمود حاجی ێا لح سەرۆکی لیژنە و ئامادە بوونی ئەندامان، لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئێزیدی و پێکھاتە نەوتەوەیی و ئاینەکان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لێژنە بەرنامەی کاری خوێندەوە کەبریتی بوو لە سێ خاڵ لەخاڵی یەکەمدا کفتوگۆ کرا لەسەر کاری لیژنە فەرعیەکان و ھەر لیژنەو کارەکانی خۆی کە لەماوەی رابردودا کردویەتی خستە روو.

ئینجا کفتوگۆکرا لەبارەی ئەو بژاردانە کە لیژنەی تایبەت ئامادەی کردوو و بریار درا لە کۆبوونەوەی داھاتوو بە ھەردوو لایەنی ئیجابی و سلبی بژاردەکان بخریتەروو و لیژنەی باڵاش باشترینیان دیاری بکات و بیخاتە بەر دیدی ئەنجومەنی وەزیران.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا تەئکید لەسەر ئەوەکرایەوە کە دەبێ لیژنەی باڵا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانی عیراق گفتوگۆ بکات و داوایان لێبکات کە عیراق رێگا بدات تاکو دادگای باڵای تاوانەکان(ICC) لیکولینەوە لە کەیسی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی بکات.

ھەروەھا لیژنەی پەیوەندیەکان کە بەڕێز فەلاح مستەفا سەپەرشتی دەکات راسپێردرا ئامادە کاری بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا و نوێنەری ولاتانی ئەوروپی لە ھەرێم بۆ ئەوەی کارەکانی لیژنەکە و داواکاریان پێ بگەێندرێت.

لە خالی سێیەمی بەرنامەی کاری لێژنەکە پلانی داھاتووی تایبەت بەو بەڵگانەی کە تاکو ئیستا کۆکراونەتەوە کە ٨٥٠ دۆسێ تەواو بووە و ١٤٠٠ دۆسێش لەژێر لێکولینەوەدان.

تعليقات

المشاركات الشائعة