وه‌لاتيه‌كێ ديێ ئێزدى ل شنگالێ هاته‌ كوشتن

باسنيۆز:
بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ لە شنگال ڕایگەیاند "هەندێک کەسی نەناسراو کوردێکی ئێزدییان بەناوی هادی عیدو قاسم دژیێ‌، تەمەن 60 سال ل شنگال کوشتووە و تەرمەکەی لە نێوان " دوكری و دوهۆلا" دۆزراوەتەوە.
 
نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ڕایگەیاند "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2016 تەمەری هاوولاتییەکی ئیزدی بەناوی هادی عیدۆ قاسم دژێی بە کوژراوی لە دەڤەری شنگال دۆزراوەتەوە کە چەند ڕۆژە لەمەوبەر بێسەروشوێن کرابوو و کەس ئاگای لێ نەبوو."
 
 ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تەرمی هادی عیدۆ ئەمڕۆ لە نێوان ناڤبەرا "دوگری و دوهۆلا" بە کوژراوی دۆزرایەوە.
 
گوتیشی "هادی عیدۆ خەڵکی "خانەسۆر" بووە و بەمەبەستی سەدانی ماڵ و موڵکی خۆی سەدانی ئەو ناوچەیەی کردبوو کە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە."
 
ئەمە یەکەم جار نییە کە خەڵک ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیان لە دەڤەری شنگال و دەوروبەری ڕوو بدات، هەفتەی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دیکەی ئیزدی لە چیای شنگال کوژران. بە گوتەی مەحما خەلیل قایمقامی شنگال و چەند بەرپرسێکی دیکەی ناوچەکە ئەو کەسانە لەلایەن پەکەکەوە کوژراون، بەڵام هەتا ئێستا پەکەکە لەم بارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة