هەولێر-KDP.info-
بەڕێوەبەری رفێندراون لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەكات، لە كاتی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ و حەویجەدا، هیچ دەرگایەك بۆ هەڵهاتنی داعش نەهێڵن بۆ ئەوەی نەتوانن كچانی ئێزدی بگوازنەوە سووریا؛ ههوڵهكانی خۆیشیان بۆ ڕزگاركردنیان بهرنامهیان ههیه.
(حوسێن كۆرو)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئازادكردنی شاری مووسڵ، مەترسیی لەسەر كچان و ژنانی كوردانی ئێزدیی ژێردەستی داعش هەیە و، داوا لە هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین لە كاتی بۆردوومانكردنی پێگەكانی داعش رەچاوی ئەو شوێنانە بكەن كە كچانی ئێزدی تێدایە و بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەكە بكرێت، بۆ ئەوەی كچان و ژنانی ئێزدی نەبنە قوربانی".
بەڕێوەبەری ڕفێندراوان، داوا لە هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان دەكەین هیچ دەرگایەك بۆ دەرچوونی چەكدارانی داعش نەهێڵن، چونكە لەگەڵ دەربازبوونیان كچان و ژنانی ئێزدی لەگەڵ خۆیان بەرەو سووریا دەبەن و زیان بە پڕۆسەی رزگاركردنی كچانی ئێزدی دەكەوێت؛ دهشڵێ، ئهوانیش وهك بهڕێوهبهرایهتییهكان بۆ ڕزگاركردنیان كاری خۆیان دهكهن و بهرنامهیشیان بۆ ئهمه ههیه.
(كۆرو) گوتیشی: "لە مووسڵ و حەویجە و هەموو ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش، كچان و ژنانی ئێزدی هەن و وەك سەبایە بۆخۆیان بەكاریان هێناون، مخابن لە فەللوجە و هەندێ ناوچەی دیكە بە هۆی هەبوونی دەروازەی هەڵهاتن، داعش كچانی ئێزدیانیان لەگەڵ خۆیان گواستوونەتەوە و ترسمان هەیە پڕۆسەی گواستنەوەیان دووبارە ببێتەوە".
تعليقات