ميرێ ئێزديان: مه‌ دڤێت شنگال ببته‌ پارێزگه‌هه‌كا سەر ب هەرێما کوردستانێ ڤه‌

باسنيۆز:
میر تەحسین سەعید، میری کوردانی ئێزدیی شنگال لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی بی بی سی داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە شنگال بپارێزن و و هاوکات داواش دەکات شنگال بکرێتە پارێزگای سەر بە هەرێمی کوردستان.
 
میر تەحسین لەو دیمانەیەدا باس لە کوشتاری بەکۆمەڵ و جینۆسایدی داعش و خەیانەتی عەرەبەکان دەکات وس هاوکات پرسی دەستگیری و بە کۆیەکردنی ژنان و کچانی ئێزدیی خستووەتە بەرباس.
 
باسی لەوەش کردووە 10 هەتا 12 هەزار کوردی ئێزدییان کوشت و ئێستاش نزیکەی 3500  ژن و کچی ئێزدی هێشتا لەلای داعش بە دیلی ماون.
 
لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەدا باسی یارمەتیی هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە و جەماوەی کوردستان بە کوردانی ئێزدی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە دووپات نەبوونەوەی کارەساتی شنگال دەبێ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێزێک بۆ پاراستنی شنگال بنێرن، چونکە بڕوامان بە حکوومەتی عێراق نییە و داواش دەکەین شنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەر بە هەرێمی کوردستان و ئاوەدان بکرێتەوە.