ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ڵێنی دا به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه له خزمهتكردی ئێزیدیه‌كان به‌رده‌وام بن، وتیشی، پشتیوانی خاتوون (نادیه موراد) ده‌بین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له ئاینده‌دا وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه، تێیدا هاتووه، ده‌ستنیشانكردنی خاتوو(نادیه موراد) له 16/9/2016 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی، ئێمه‌ی له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دڵخۆشكرد و له دڵه‌وه پیرۆزبای لێده‌كه‌ین و هیوادارین له ئهركهكهدیدا سه‌ركه‌وتووبێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه رایده‌گه‌ێنین ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای كاره‌ساتی 3/8/2014 كه به‌سه‌ر برا ئێزیدیه‌كاندا هات، بێ دابڕان له خزمه‌تیاندا بوین. سۆزدهدهین به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رده‌وامبین له خزمهتكردی برا ئێزیدیه‌كانمان.
ئه‌و ده‌زگایه ده‌شڵێت، پشتیوانی خاتوون (نادیه موراد) ده‌بین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له ئاینده‌دا وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، چونكه خاتوو نادیه موراد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی قوربانیی ده‌ستی تیرۆرستانی داعشه و چه‌ندین جار له لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه وه‌كو كۆیله مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و كڕین و فرۆشتی پێوه‌كراوه، كه‌چی زۆر به سه‌ربه‌رزییه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز و به زمانێكی ساده، چیرۆكی خه‌مه‌كانی خۆی و قوربانییه‌كانی كه‌سووكار و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به گوێی جیهاندا داوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و ئازایه‌تی كچی كورد پیشانده‌دات.
ئومێده‌وارین له ئاینده‌دا بتوانین پێكه‌وه خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی برا ئێزیدیه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه.