میر تەحسین، میری ئێزدییەکان داوا لە ئێزدییەکان دەکات بگەڕێنەوە شنگال. بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئێزدییەکان بپارێزن و ھاوکارییان بکەن لە ئاوەدان كردنەوەی شارەکەیان. دامەزراوەی خێرخوازی ئامار لە ھەوڵداییە بۆ کۆکردنەوەی ھاوكاری دارایی بۆ ئێزدییەکان و داوا لە وڵاتان دەکات بەھەموو شێوەیەک ھاوكاری ئێزدییەکان بکەن و داھاتوویان بپارێزن.